
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە درێژەی گەشەپێدانی پرۆژە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەمی پرۆژەی کۆڕنیشی زاخۆ بە گوژمەی 6 ملیار دینار تەواو دەبێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا درێژیی کۆڕنیشی زاخۆ، 3 کیلۆمەترە و زیاتر لە 50% سەوزایی لەخۆ دەگرێت، پیادەی هاتوچۆ بە درێژایی 8 مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە.
پرۆژەکە 85% کۆتایی هاتووە، کە خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن؛ بە تەواوبوونی پرۆژەکەش ژمارەی گەشتیاران بۆ زاخۆ زیاتر دەبێت.
جەختیشیکردەوە، کۆڕنیشی زاخۆ، یەکێکە لە پرۆژە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە بەردەوام هاووڵاتییانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و گەشتیاران ڕووی تێدەکەن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052