
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
شۆستە و شەقامەکان موڵکی گشتین و قۆرخکاری لەلایەن هەر کەسێک کارێکی نایاساییە و ئاستەنگی هاتووچۆیی درووست دەکات و ئەگەری کەوتنەوەی ڕووداوی هاتووچۆی لێ دەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشی هاتووچۆی ناوشار - رۆژئاوا لە هەڵمەتێکدا ڕێکاری یاساییان گرتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کاری میوەفرۆشتن دەکەن و بە بارهەڵگرەکانیان لەینێکی شەقامەکە دەگرن لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیک محمود لەنزیک پردی کۆبانی بە ئاراستەی هەواری شار.
داواکارین لە هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست هاوکاربن و خۆیان لەم جۆرە سەرپێچییانە بەدوور بگرن و بەهەمووان سیمای شارستانیەت و سیمای شارەکەمان بپارێزین.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052