دوو رۆژ ماوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک

30.07.2025
جەماوەر نیوز
به‌ڕ‌‌ێوه‌به‌رایەتی پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانی وتی، تەنها دوو رۆژ ماوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاوەکو ئێستا فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ تەمموزی ٢٠٢٥، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی به‌ڕ‌‌ێوه‌به‌رایەتی پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانی، له‌ رۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٥، پڕ‌كردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراك رادەگیرێت.

باس لەوەشکراوە، له‌ پارێزگای سلێمانی ٧٩٪ـی هاوڵاتییان فۆڕمه‌كه‌یان پڕ‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌گاته‌ ملیۆنێک و ٥٥٢ هه‌زار ٦٢٥ كه‌س، به‌ڵام هێشتا زۆر خێزانی تر ماون كه‌ تاوەکو ئێستا به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان نه‌كردووه‌.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هه‌ر خێزانێک فۆر‌مەکەی پڕ‌نه‌كردبێته‌وه‌، لەدوای راگرتنی سیستمه‌كه‌، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی دەوەستێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ