نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان هەرزان دەبێت

30.07.2025
جەماوەر نیوز
بەهۆی کەمی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی لە بازاڕەکان، نرخی مریشک ئێستا لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی دیکە خستنەڕوو زیاد بکرێت و نرخەکەی هەرزان ببێت.

 بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، بەرهەمهێنان و خستەڕووی مریشک کەمی کردووە، بەوهۆیەوە زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی كێڵگە پەلەوەرییەکان كه‌وتووە و كه‌متر جوچك هەڵدەهێنن ناو كێلگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، بەڵام پێشبینی دەکرێت  تاوه‌كو 10 ڕۆژی دیكه‌ نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ