یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن

30.07.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێمی کوردستان، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکارى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی داتاکان.

 لە هەرێمی کوردستان جگە لە قوتابیانی ناوخۆ، ژمارەیەکی زۆر قوتابیانی شارەکانی دیکەی دەرەوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن. ئەنجوومەنی ڕاژە ئەو کەسانەی خەڵكی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکەم بوون، دادەمەزرێنێت، بەپێی یاسای ژمارە 59ـی ساڵی 2017 و یاسای ژمارە 67ـی ساڵی 2017ـیە کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ