گفتوگۆکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن

01.08.2025
جەماوەر نیوز
'گفتوگۆکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن'؛ بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە.
د. ساحب بەزوون، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند، "گفتوگۆکان لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەینە ئەنجامێکی ئەرێنی و بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە."
 پرسی رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تاوەکو ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدا رێککەوتنی کۆتایی لەبارەوە نەکراوە. گفتوگۆکان لەبارەی ئەوەیە کە ئایا بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی ئێستا رادەست بکرێت یان ئەو بڕەی لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە 280 هەزار بەرمیلە (50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ و ئەوی دیکەی بۆ هەناردەکردن.)

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ