11 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان تێپەڕدەبێت

03.08.2025
جەماوەر نیوز


ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان لە قەزای شەنگال تێدەپەڕێت کە بەهۆیەوە هەزاران کەسیان بوونە قوربانی و هەزارانیان رفێندران و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەكەش ئاوارەبوون.
چەکدارانی داعش لە رێککەوتی 3 ی ئابی ساڵی 2014 هێرشیانکردە سەر قەزای شەنگال و لە ئەنجامدا ، هەزاران هاوڵاتیی ئێزدی بوونە قوربانی و سەرنگوم و کۆمەڵکوژکران و بە هەزاران کەسی تریشیان لە لایەن تیرۆریستانەوە رفێنران، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 360 هەزار لە دانیشتووانە رەسەنەکەی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون.
هەرچەندە لە 13 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 شەنگال لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرا و بەشێک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام تا ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە شەنگال رفێندرابوون چارەنووسیان نادیارە، هێشتا ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵ ماون هەڵبدرێنەوە و ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرابکرێن کە ئێزدین و رووفاتەکانیان لەو گۆڕانەدا ماون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ