بەرگریی شارستانیی هەرێم: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ 43 کەس خنکاون

05.08.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ 43 کەس خنکاون و رێنمایى هاونیشتمانییان و گەشتیاران دەکات کە چەم و رووبارەکان بۆ مەلە گونجاو نین.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، زۆرینەی ئەوانەى خنکاون تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمترە. داواش لە هاونیشتمانییان دەکات لە مەلەکردن لە چەم و رووبارە و زێیەکان دووربکەونەوە و دەڵێت "سروشتی ئاوەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ مەلە گونجاو نین".
تەنیا رۆژى دووشەممە 4ـى ئاب، لە خازر و هەڵەبجە شەش کەس لە کاتى مەلەکردندا خنکان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ