لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن

05.08.2025
جەماوەر نیوز
راوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن، دوای تەواوبوونیان ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە خالید یەعقوبی، راوێژكاری كاروباری ئەمنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە میدیا ناوخۆییەکانی وت، هەرێم و عێراق بە تەواوی هەماهەنگن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشە درۆنییەكان، بە دڵنیاییەوە ئەو پێشێلكارییانە قبوڵكراو نین، حكومەتی عێراقیش هەموو رێوشوێنێكی یەكلاكەرەوە دەگرێتەبەر، بۆ رێگریكردن لەو هێرشانە.
وتیشی، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر هەرێم بەردەوامن و پێشكەوتنی باش بەدەست هاتووە، دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ