پۆلیسی سلێمانی:هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزکەران بەردەوام دەبێت

07.08.2025
جەماوەر نیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەكەران بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی ڕابردودا حەوت كەس دەستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە هەڵمەتێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن لەناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی، توانرا حەوت دەرۆزەكەر لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی دەستگیربكرێن، كە لەسەر ئەو ڕێگایە دەوەستان.
باسی لەوەشكرد، لە ئێستا سەرجەمیان كە ژمارەیان حەوت كەسە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ