دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەمرۆ نزیكەی 811 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناودەبرێت

07.08.2025
جەماوەر نیوز

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمرۆ نزیكەی 811 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناودەبرێت.
عەقید سەلام عبدالخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 811 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناودەبرێت و دەستوێنرێت، دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردودا دەستیان بەسەردا گیراوە و بڕیاری كۆتایی دادگاشی بۆ وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ ئەو ماددە هۆشبەرە لەناودەبرێت و لیژنەیەكی چاودێریش پێكهێنراوە كە پێكهاتوە لە سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، 398.305 كیلۆگرام لەو ماددەی لە جۆری كریستاڵ بوە، هەروەها 184.117 كیلۆگرام لە جۆری هیرۆین بوە، 147.919 كیلۆگرام لەجۆری تلیاك، 5.938 كیلۆگرام لە جۆری حەشیش بوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ