محەمەد حاجی مەحمود: پێویستە لە بەغداد بکشێینەوە

09.08.2025
جەماوەر نیوز

لە ساڵیادی 49 ساڵە دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە لە بەغداد بکشێنەوە و ئەنجومەنێکی سیاسی دروستکەن.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ”هەموو شتێک لەگەڵ بەغداد تاقیکراوەتەوە، کورد نەوت و داهاتی رادەستی بەغداد کردووە، ئەوەی کە ئامادە نییە و کوردی قبوڵ نییە حکومەتی عێراقە”.

جەختی لەوەش کردەوە، ”باشترین چارەسەر بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە هێزە سیاسییەکان کۆببنەوە و ئەنجومەنێکی سیاسی دروستبکەن بۆ هەموو لایەنەکان، پاشان داهاتی کوردستان کۆبکەنەوە و بکشێنەوە لە بەغداد، ئەوەی کە هەمانە و بەشدەکات بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستانی لێبدەن”.





بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ