وەزیری ئاوەدانکردنەوە: بەمنزیکانە پرۆژەی ڕێگای کۆیە-دوکان جێبەجێ دەکرێت

11.08.2025
جەماوەر نیوز

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی (کۆیە-دوکان) دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، لەقۆناغی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەن و بەمزوانە دەدرێتە بەڵێندەر بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، دەست بە کارکردن لەو پڕۆژەیە بکرێت، ده‌شڵێت، "هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەینەوە بەستنەوەی هەولێری پایتەخت بە سلێمانییەوە بە رێگه‌ی دوساید وەک پرۆسەیەکی گرنگ دەستمان پێکردوەو لە داهاتودا تەواو دەکرێت".

دانا عەبدولکەریم ئه‌مڕۆ دوشەممە پرۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی (هەولێر -کۆیە)ی بەسەرکردەوە و ڕایگه‌یاند، "دروستکردنی رێگای دوسایدی (هەولێر -کۆیە) یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەشێکە لە بەستنەوەی رێگای هەولێری پایتەخت بە پارێزگای سلێمانییەوە، پڕۆژەکە کاری باشی تێدا کراوەو هەمو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی (کۆیە-دوکان) دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، "لە ئێستادا لەقۆناغی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەین و بەمزوانە دەدرێتە بەڵێندەر بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، دەست بە کارکردن لەو پڕۆژەیە بکرێت".

دانا عەبدولکەریم وتیشی، "هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بەستنەوەی هەولێری پایتەخت بە سلێمانییەوە بە رێگای دوساید وەک پرۆسەیەکی گرنگ دەستمان پێکردوەو لە داهاتودا تەواو دەکرێت"

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ