
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، 4ی ئەیلوولی 2025، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ساڵانە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتە پشوو، هاوکات بەوبۆنەیەوە لە مزگەوت و بازاڕەکان شیرینی دابەش دەکرێت.
هەر بەم بۆنەیەوە ساڵانە قەڵای هەولێر دەڕازێنرێتەوە و مەولوود ساز دەکرێت، هاوکات هاووڵاتییان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و خوارو و ناوەڕاستی عێراق بەشداریی ئەم یادە دەکەن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052