زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری تۆمارکراون

03.09.2025
جەماوەر نیوز

فەرمانگەی میدیا زانیاری ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 فەرمانبەری حکومی بەسەرکەوتویی تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژماری من.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، پڕۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێڕاقی و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان جێبەجێدەکرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەم مانگە، زیاتر لە 465,000 سوودمەند مووچەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفڕاوانی نزیکەی 450 ئامێری پارە ڕاکێشان، کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاون. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ