سبەینێ دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت

03.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئەوەی رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگاكان پشوی فەرمییە، بەڵام دابەشكردنی موچە بەپێی خشتەی راگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی موچەیان لە ئەستۆدایە.
رۆژی پێنجشەممە بەهۆی لە دایكبونی پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لەسەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی راگەیەنراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ