
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
لە کۆبونەوەکەدا وەزیری سامانە سروشتیەکان، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری کۆمپانیا نەوتیەکان لە وەفدی هەرێم بەشداربوون
لە کۆبونەوەکاندا باس لە تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم و نوێترین قسەی کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنای نەوتی هەرێم کرا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، کە بەغداد داوای لە ٪١٠٠ باج و گومرکی هەرێم دەکات و دواتر لە ٪٥٠ دەگەڕێنێتەوە ئەگەر تەسلیمی بکەن، ئەمە جگە لەوەی داوای داهاتی ٪١٠٠ ی پێنج وەزارەت دەکەن.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان شاندی دانوستانکاری کوردستان ڕا‌سپێردرا، کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری عێراق، بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان، پەلە بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052