
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
چوار مانگ بەر لەوادەی یاسایی خۆی، پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە ناوەندی پارێزگای دهۆک و ئێستا 450 هەزار هاووڵاتی بەشداری پرۆژەکەن و کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە.
چەند ڕۆژێکە، کارەبای ناوەندی پارێزگای دهۆک بووەتە 24 کاتژمێری، بەهۆیە 450 موەلیدە کوژێندراونەتەوە، زیاتر لە 450 هەزار هاووڵاتیش بەشداریی پرۆژەکەیان کردووە.
حازم محەممەد عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بە ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، کارەبای ناوەندی
پارێزگای دهۆک کرایە 24 کاتژمێری، بڕیاربوو کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، بەڵام چوار مانگ بەر لە تەواوبوونی ئەو وادەیە، پرۆژەکە تەواو بوو.
لە 27ـی ئازاری ڕابردووی ئەمساڵ، لە هەردوو گەڕەکی سەرهەڵدان و بەڕوشکێ لە پارێزگای دهۆک، پرۆژەی ڕووناکی تەواوکران، لەماوەی پێنج مانگیشدا، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە تەواوی پارێزگاکە.
زیاتر لە 450 هەزار هاووڵاتی پارێزگای دهۆک، لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، 4 مانگ بەر لە وادەی خۆی، پرۆژەکە لە ناوەندی پارێزگای دهۆک تەواو بووە، ئێستا پرۆژەکە لە دەورووبەر و قەزا و ناحییەکانی پارێزگای دهۆک دەستی پێکردووە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052