لیستی مووچەی مانگی 8 بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەكرا

05.09.2025
جەماوەر نیوز
لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە، هەفتەی داهاتوو لیستەکە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری راگەیاند، هەزار و 189 یەکەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان هەیە، مووچەی سەرجەمیان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کراوە.
وتیشی، لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئاب لە کاتێکدایە، 33 رۆژ بەسەر رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموز تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا وادەی خەرجکردنی مووچەی ئەو مانگە لەلایەن بەغدادەوە ناڕوونە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ