قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردو نزیكەی 36 تۆن خۆراك و كەرەستەی خراپبو لەناوبراوە

06.09.2025
جەماوەر نیوز
لە مانگی رابردودا لە شاری سلێمانی بە بڕی 50 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنكارانە دراوە كە پابەندی رێنماییەكان نەبون و چەند شوێنێكیش لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە داخراون.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانمان ئاماری كارو بەدواداچونەكانی لە مانگی 8 بڵاوكردۆتەوەو لە مانگی رابردودا لە شاری سلێمانی نزیكی 36 تۆن خۆراك و كەرەستەی خراپ و ماوەبەسەرچو لەناوبراوەو 5 شوێنی كاركردنیش داخراون، 6 هەزارو 149 سەردانیان لە سنوری شاری سلێمانی بۆ بازاڕو شوێنە گشتیەكان ئەنجامداوەو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ 390 شوێنكار كردوە.
لە ئامارەكەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتوە، لەم مانگەدا 6 حاڵەتی دادگا تۆماركراوەو 8 شوێنكار بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون، ئەو شوێنانەشی كە روبەڕوی داخستن بونەتەوە بەهۆی دوبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبونیان بوە بەو رێنمایانەی كە پێشتر پێیان دراوە، ئەو سزا داراییانەشی كە بەو شوێنكارانە دراوە لەمانگی رابردودا كە پابەندی رێنماییەكان نەبون بڕی 50 ملیۆن دینارە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ