یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلام: لەكاتی مانگگیراندا نوێژ و زیكر بكەن

07.09.2025
جەماوەر نیوز
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەیاننامەیەكی لەبارەی دیاردەی مانگگیرانی ئەمشەو بڵاوكردووەتە و تیایدا بە ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستی پێكردووە، كە تیایدا دەفەرمووێت: (ۆٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِڵ حَتَّیٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِیمِ).
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگگیران و خۆرگیران دیاردەیەكی گەردوونی و سروشتییە، زانست هۆكارەكانی دیاریكردوونە، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە ڕوویداوە و تازە نییە.
باسی لەوەشكرد: لە فەرهەنگی ئیسلامدا، مانگگیران و خۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا، بۆیە لەم كاتەدا نوێژ و زیكر و پاڕانەوە و ئیستغفاركردن، سوننەت و پێویستە.
هەر لە بەیاننامەكەدا، یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دەڵێت: ئەم دیاردە فەلەكی و گەردوونییە، جێی ڕامان و قوڵبوونەوەیە لە گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە، كە چۆن و بەچ میكانیزم و رێسایەكی فیزیكی و هەندەسەیەكی ورد و سەرسوڕهێنەر، ئەم گەردوونە بەڕێوە دەبات و كارلێك و تەواوكاریان لە نێوان هەیە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ