وەزارەتی پەروەردە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد

08.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی پەروەردەیی وەك تاقیكردنەوەی دەرەكی و ریفۆرمی قۆناغی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی دەرەكی، هاوكات ئەنجومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (2025 - 2026)ی پەسەندكرد. 
ئاماژە بەوەشدراوە، رۆژی یەكشەممە 21 ی  ئەیلولی 2025 وەك دەستپێكی ساڵی خوێندنی (2025 - 2026)ی دیاریكرد بۆ قوتابخانە حكومییەكان و ئەو قوتابخانە ناحكومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن، دواتر وردەكاریی ساڵنامەكە بە گشتاندنێك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیكردنەوەكان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەكرێت.
 هەروەها، ئەنجومەنی وەزارەت لە كۆبوونەوەكەدا خشتەی بەشەوانەكانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026)پەسەندكرد، دواتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەكان گشتاندنی پێدەكرێت و ئاڕاستەی ناوەندەكانی خوێندن دەكرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ