لیستی مووچەی مانگی ئاب ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

09.09.2025
جەماوەر نیوز
 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئابی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد. 
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 09ـی ئەیلوولی 2025، لیستی مووچەی مانگی ئاب (هەشت)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق کرا.                                
                                               


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ