عەلی نزار: ئەگەر هەرێم نەوت بنێرێت ئامادەین وەریبگرین و بیفرۆشین

09.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئامادەین نەوتی هەرێم هەرێم وەربگرین و بیفرۆشین، هیچ کێشەیەکی تەکنیکیمان نییە و چاوەڕێی رێککەوتنی هەرێم و بەغدادین.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد، ئامادەین نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرین، هیچ کێشەیەکی تەکنیکیمان نییە و ئامادەی وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمین، بەڵام پرسیاری ئێمە ئەوەیە بۆچی تاوەکو ئێستا هەرێم نەوتەکەی نەناردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتەکان لە ئێمەوە وەک کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەن، رۆژی ناڕۆژێک کەشتییە بارهەڵگرەکانمان ئامادە دەکەین تاوەکو لە ئەگەری رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەینەوە.
وتیشی، پێویستە بڕی هەناردەی نەوت زیاد بکرێت، تاوەکو پشک و داهاتی هەرێم و بەغداد زیاترببێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ