نازم عەبدوڵا: سەرەڕای قەدەغەکردنی بەڵام مارکێتەکانی هەرێم پڕن لە مریشکی بەستوو

09.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای بڕیاری قەدەغەکردنی، بەڵام مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان پڕن لە مریشکی بەستوو.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هیوادارین بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

وتیشی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم چوار ساڵە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشکی بەستوویداوە، بەڵام مارکێتەکانی هەرێم پڕن لە مریشکی بەستوو و بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ