وەزیری تەندروستی داوایەك لەحكومەتی عیراق دەكات

11.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان داوا لەحكومەتی عیراق دەكات هەرێمی كوردستان لە بەخشینەكانی نێودەوڵەتی بێبەش نەكات.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژەی بەوەكرد، قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش و پەتای كۆرۆنا لێكەوتەكانی بەسەر كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستانەوە ماوە، سەرباری قەیرانەكان، بەڵام خزمەتگوزاری تەندروستی زیاتر بوە.
وتیشی: پەیوەندییەكی پتەویان لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەیە بەتایبەت لەكاتی قەیرانەكان هەروەها كار لەسەر بیمەی تەندروستی دەكەن بۆ ئەمەش رەشنوسێكیان ئامادەكردوە كە لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی شورا پەسەندكراوە لە ئایندەدا لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگدان لەسەری پەسەند دەكرێت و وەك یاسا جێبەجێ دەكرێت لە هەرێمی كوردستان.
وەزیری تەندروستی لەبارەی پرۆژە یاساكەوە وتی: یاساكە لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستییە بۆ هاوڵاتیان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ