نەوزاد شێخ کامیل: بەم زووانە بەشی شەشەمی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دابەش دەکرێت

14.09.2025
جەماوەر نیوز
تاوەکوو ئێستا چوار ملیۆن و 638 هەزار و 679 کەس لە هەرێمی کوردستان پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە، کە دەکاتە 86%ی هاووڵاتیانی هەرێم پسسولەکەیان پڕکردووەتەوە.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە 2ـی 9 پرۆسەی قۆناغی یەکەمی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک بەکاتی وەستاوە، قۆناغی دووەمیش لەم هەفتەیەدا لە هەندێک لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات، گوتیشی: قۆناغی دووەم بریتییە لە کردنەوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی ناو فۆڕمەکە ئەلیکترۆنییەکە، کە خەڵک خۆێ تۆمارکردووە. ئەوانیش بە زیادکردنی منداڵەکان، گواستنەوە لەگەڕيکێک بۆ گەڕێکی دیکە یان لە شارێک بۆ شارێکی دیکە. ئەم پرۆسەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هاووڵاتیانەی تاوەکوو ئێستا کارتی نیشتمانیان بەهەر هۆکارێک بێت تەواو نەبووە یان لەگەشت بووینە تازە گەڕاونەتەوە، ئەوە بۆ ئەوان هەردوو قۆناغ کارا دەبێت و دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ