سبەینێ ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی هەرێم بڕیارێک دەدات

15.09.2025
جەماوەر نیوز
بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆببێتەوە و بانگهێشتی دوو نوێنەری هەرێم و دوو نوێنەری عێراق بکات.
بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆببێتەوە و تێیدا بانگهێشتی دوو نوێنەری حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بکات
هەر بەپێی زانیارییەکان، “لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە گفتوگۆ لەگەڵ هەردوو لایەن دەکات سەبارەت بە داهاتی نانەوتی و خاڵە ناکۆکەکان لەوبارەیەوە بۆ ئەوەی بگەن بە میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چارەسەری ئەو پرسە”.
تا ئێستا نازاندرێت پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجومەنی دەوڵەت رای خۆی دەگەیەنێت بە محەمەد شیاع سودانی یاخود نا.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ