کەشناسیی هەرێم: ئەگەری خۆڵبارین هەیە

16.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین لە هەندێک ناوچە هەیە.
ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەندێک ناوچە ئەگەری خۆڵبارین هەیە و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلول.
هەولێر :  38 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک :  38  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 34 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 39 پلەی سیلیزی 
زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ