بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێم ڕوماڵی تاوان قەدەغە دەکرێت

18.09.2025
جەماوەر نیوز

حکومەتی هەرێم، بە نوسراو روماڵکردنی تاوانەکانی لە کەناڵ و پەیجەکان قەدەغەکرد، ئاماژەیان بەوەداوە بە مەبەستی پاراستنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان ئەو بڕیارە دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، لەمەودوا ڕوماڵکردنی تاوان و بڵاوکردنەوە دیمەن  و  ڤیدیۆی تاوانباران  قەدەغەیە.


بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاراستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت كراوە، لەمەودوا ڕێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی ڕوداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و ڕوماڵی بکەن.


ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردوە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵک و نەقۆستنەوەی ڕوداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، ڕێگە نەدرێت ووماڵی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت.

دەشڵێن؛ ئەم بڕیارە لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاک و كۆمەڵگە و رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ دراو.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ