پرۆسەی خۆتۆماركردن بۆ حەجی 2026 كۆتایهات

27.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان بۆحەجی ساڵی 2026 كۆتایی هات. 
وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، شەوی رابردوو  26ـی ئەیلوول ، پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان كۆتاییهات و راشیگەیاند، دوای درێژكردنەوەی پرۆسەكە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ، ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستی پێكردووە، تاوەكو هاووڵاتیان بەتەواوی مافیان پارێزراو بێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەموو هەوڵەكان بۆئەوەیە لەكۆتایی مانگی 10ـی ئەمساڵ، تیروپشكی حاجیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو 2026 بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش، ئەمساڵ 59,230 كەس داواكارییان بۆ پرۆسەی حەجی 2026 لەڕێگەی ئەلیكترۆنییەوە پێشكەش كردووە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ