مەسرور بارزانی بۆ سودانی: نابێت موچەكانی ئەمساڵ بفەوتێن

27.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوا لەسەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بكات.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە كە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن قسەیانكردوەو هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیان بە دەستكەوتێكی گرنگ ناوبردوە كە لە خزمەتی هەمو عیراقییەكاندا بێت.
راشیگەیاندوە، سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ سوپاسی كردون بۆ گەیشتن بەم رێككەوتنە گرنگەو ئەوانیش دەستخۆشیان لە سودانی كردوە بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەیشتن بە رێككەوتنەكە، هیواشیانخواستنەوە  رێككەوتنەكە ببێتە رێخۆشكەر بۆ دەرچونی یاسای نەوت و غاز.
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەشیكردوە كە لە پەیوەندییەكەدا داوای لە سودانی كردوە  كێشەی موچەو شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر ببێت بۆئەوەی چیتر خەڵكی كوردستان لە دڵەڕاوكێدا نەبن، هەروەها وتوشیانە نابێت موچەكانی ئەمساڵیش بفەوتێن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ