جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی نوسينگەی کەرکوکی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد

27.09.2025
جەماوەر نیوز

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەرواری (27/ايلول/2025) دکتۆر شاخەوان عبداللە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی نوسينگەی کەرکوکی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد 

لەلایەن مامۆستا رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی  و  هەردی حسێن ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی وبەرپرسی مەڵبەند کەرکوک و  سەرکەوت شوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازی لێ کرا.

لە  تەوەرێکی دیکەی سەردانە کەی دکتۆر شاخەوان باسی  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراق و وەزعی عێراقی کرد بە گشتی و شاری کەرکوک بەتایبەتی. وەباسی رەوشی سیاسی و ئیشو کارەکانی کورد لە بەغداد کرا.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ