لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

28.09.2025
جەماوەر نیوز
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت تۆماركردنی یەكەمجار بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان ئەنجامبدەن، لە گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەست بە مامەڵەكانیان بكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیا و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل  كە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی(تحویلكردن) و تۆماركردنی یەكەمجاری ئۆتۆمبێلەكانیان  دەكەن، پێویستە لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ ئەنجامدانی -بەڕادی ئۆتۆمبێل -گرێبەستی ئەلیكترۆنیان پێبێت، واتە پێش ئەوەی سەردانی بەڕادەكان بكەن گرێبەستەكانیان ئەنجامدابێت.
رونیشیكردەوە، گرێبەستی ئەلیكترۆنی یەكەم قۆناغی جێبەجێكردنی مامەڵەكەیە و بە گەیشتنی بۆ ناوبەڕێوەبەرایەتی ئەگەر گرێبەستەكە بەردەست نەبێت ئەوا بە چەند رێگایەكی دژوار هاوڵاتی ناچار دەبێت لە رێگای دەستی دووەوە گرێبەست ئەنجامبدات بەم هۆیەشەوە هەڵە و كەموكورتی و  بارگرانی لەسەر شانی دروستدەبێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ