كەشناسی: ئەگەری چالاك بونی با و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

29.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، كەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و لە نیوەڕۆی سبەی سێشەممەشەوە ئەگەری چالاك بونی خێرایی با هەیە لەگەڵ كەمێك بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەروەها پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ دوشەممە29-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت  و پلەكانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ. هەروەها ئەگەری چالاك بونی خێرایی با هەیە لەگەڵ كەمێك بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ.
كەشناسی باسی لەوەشكرد، كەشی سبەی سێشەممە30-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەكاتەكانی نیوەڕۆ ئەگەری چالاك بونی خێرایی با هەیە لەگەڵ كەمێك بەرزبونەوەی تۆز و خۆل. هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ :32  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 33 پلەی سیلیزی
كەركوك : 35 پلەی سیلیزی  
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ