فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم: رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوانەكان قەدەغەیە

29.09.2025
جەماوەر نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوان و شوێنی رووداو قەدەغەیە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویكردەوە، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە نووسراوێك بۆ سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە و تیایدا هاتووە كە پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە رووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسەر رێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت و قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم جۆرە رووماڵكردنە كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات.
باس لەوەشكراوە، داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكەن، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ رووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاونەكەنەوە، هەروەها رووماڵی راستەوخۆی شوێنی رووداو قەدەغەیە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ