سبەی دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی دەکرێت

29.09.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، نەسرین ئەحمەد، بەڕێوبەری سایلۆکانی سلێمانی،لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی دەشڵێت: بڕی پارەی گەنمی جووتیاران 25 ملیار دینارە.
سایلۆی سلێمانی داوا لەو جووتیارانەی کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان لە 50 تۆن بەرەو خوارەوەیە رەسیدەکانیان. لە بەڵگەنامە ژمارە کارت 1 بۆ بەڵگەنامەی ژمارەی کارتی 113. سبەی سێشەممە ڕێککەوتی 30ـی ئەیلوولی 2025، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان .
دوێنێ یەکشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە 57 ملیار دیناریان بۆ ناردووین، لەم ڕێژەیە 25ـی ملیاری بۆ سلێمانییە 20ـی بۆ هەولێرە و 12شی بۆ دهۆکە.
ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەرگرت، کە بەهاکەی 340 ملیار دینارە. 
 ئەو بڕە گەنمەی لە لای جووتیارانی هەرێمی کوردستان مابووەوە، لە لایەن هەردوو کۆمپانیای ناوخۆیی، "خۆشناو و قەیوان"ـەوە لە جووتیاران وەرگیرا. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ