لیستی موچه‌ی مانگی نۆ ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا

01.10.2025
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لیستی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كرد.
                                    
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ لیستی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كرا.

دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری وه‌ك ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7)ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ