زانکۆلاین بۆ ماوەی دوو ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە

01.10.2025
جەماوەر نیوز

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێم، ماوەی 48 كاتژمێری دیکە تا شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى ماوەی پڕكردنەوەی زانكۆلاین بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 درێژكرایەوە و ئەوە دواین دەرفەتە و چیتر درێژ ناكرێتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى 12ـی ئامادەیى و بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین"ـیان پڕنەکردوەتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 48 كاتژمێری دیکە، واتە تا كاتژمێر 12:00ـی شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى رێکەوتى بۆ دەرچوانى قۆناغى 12ى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سودمەندبن لەو دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن و لەو 48 كاتژمێرەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتی هەرێم، تاوەکو ئێستا 49 هەزار و 808 دەرچوى پۆلی  12ـی ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پێشکەشکردوە.

ئەوەشیخستەڕو، ئەوە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ