زیاتر لە نیو ملیۆن مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ــه‌وه‌ مووچەکانیان وەردەگرن

01.10.2025
جەماوەر نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 500,000 مووچەخۆر مووچەی مانگی حەوت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جێگەی باسە کە ئەم پڕۆسەیە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر ئەزموونی خانەنشینان بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە دەستییان بگات بە مووچەکانیان، و لەم مانگەدا ژمارەی ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان بە هەژماری من وەردەگرن لە 20,000 زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 45,000 خانەنشین لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

جەتیشیکردەوە، تا ئێستا، زیاتر لە 900,000 مووچەخۆر خۆیان تۆمار کردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. جێگای باسە کە لەچوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ