عەلی رەئوف: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

02.10.2025
جەماوەر نیوز
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا رائگەیاند، “ئەمڕۆ مووچەی 111 هەزار مووچەخۆری وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا، بەڵام مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەکرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت لە هەمان رۆژی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەت دابەشبکرێت، بەڵام ئەوان پابەندی بڕیاری خۆیان نابن”.
ئاشکراشیکرد، “بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت، بەڵام ناکرێت هەموو مانگێک لە مووچەخۆرانی دیکەی وەزارەتی پەروەردە جیابکرێنەوە”.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ