
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، پرۆژەی ڕێگای ئێتیت - باعەدرێ لە دهۆک، بە درێژیی 26 کیلۆمەتر بە گوژمەی 135 ملیار دینار، لە جێبەجێکردندایە و ماوەی پرۆژەکە هەزار و 80 ڕۆژە و لە ئێستادا 68%ـی کارەکانی تەواو بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت، قۆناغی یەکەم 9 کیلۆمەترە و نزیکە لە تەواوبوون، قۆناغی دووەم 8 کیلۆمەتر و قۆناغی سێیەم 9 کیلۆمەترە و کارکردن تێیدا بەردەوامە و بە تەواوبوونی پرۆژەکە، تەواوی ڕێگای هەولێر - دهۆک دەبێتە جووتساید.
جەتیشیکردەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان؛ خزمەتکردنی هاووڵاتییان و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە پێشینەی کارەکانیەتی.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052