وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێکردۆتەوە و بەردەوامە

03.10.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، روونکردنەوەیەکی دەربارەی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمدا هاتووە، “ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرەکە راوەستا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کاتی ئێستادا ئەم کێشانە کۆتاییان هاتووە و چارەسەرکراون، هەروەها دەستکراوەتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و پرۆسەکە بەردەوامە”.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو