هاتووچۆی هەرێم شۆفێران لە سزایەکی توند ئاگادار دەکاتەوە

03.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەستەی جوانکاریی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن.

لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هاتووە، “لە هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلام بۆ کەرەستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکاردێت، کەرەستەکە بەشێوەی دەڕاب بە ریمۆت کۆنترۆڵ کاردەکات، بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکە دادەخرێت و دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە هەرکەسێک ئەم کەرەستەیە بەکاربهێنێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، هەروەها سزای توند دەدرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، “هەر شوێنێک کە جوانکاریی ئۆتۆمبێلی تێدا ئەنجامدەدرێت ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو