حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە

03.10.2025
جەماوەر نیوز

بە بەشداری زیاتر لە 250 ناوەندی چاپەمەنی و لە 15 وڵاتی جیهانەوە، حەوتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەکرێتەوە.

 ئەمڕۆ هەینی 3-10-2025، پێشانگەکە کرایەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پێشانگەکە حەوتەمین خولیەتی، زیاتر لە 250 ناوەندی چاپەمەنی  کە زیاتر لە 15 وڵاتەوە هاتوون، بەشدارن.

 پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 8:00ی شەو کراوە دەبێت و بە درێژایی ڕۆژەکان چالاکی وەک "سیمینار و پانێل و  ناساندنی کتێب، تەنانەت موزیک و شیعر خوێندنەوە" پێشکەش دەکرێت.

جیا لە نمایشکردنی کتێب، ڕۆژانە چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن کە میوانەکان لە وڵاتانی دەرەوە بانگهێشتکراون.

 ئەو کتێبانەی لە پێشانگەکە نمایش دەکرێن، هەمەجۆرن و بابەتی "بابەتی منداڵان و فکر و فەلسەفە و هونەر و کولتوور" لەخۆدەگرێت، لەوانەیە سەرجەمیان بگاتە سەرووی یەک ملیۆن ناونیشان.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو