سودانی ڕەزامەندیدا بە گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

03.10.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی).

ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیاری گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەکە "لەسەر داوایەکی پێشووتری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە."

بەگوێرەی نووسینگەی سوودانی، "ئەم بڕیارە وەک رێزگرتن و بەرز نرخاندنی رۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو و خەباتی درێژخایەنی دێت دژی رژێمی دیکتاتۆری."


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو