ئومێد خۆشناو: دابەشكردنی زەوی لە سنووری سێ شارەوانی دەستیپێكردووە

06.10.2025
جەماوەر نیوز
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی زەوی لە سنووری سێ شارەوانی دەستیپێكردووە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا تیروپشكیان بۆ دەكرێ كە نزیكەی 16 هەزار كەس سوودمەند دەبن.
 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا راگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو كەسانەی مەرجیان تێدایە بەردەوامە، هەموو هەوڵێك خراوەتە گەڕ بۆ خێراكردنی پڕۆسەكە و ئامانج ئەوەیە تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ هەموو ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە سوودمەند بن، ئێستاش ئامادەكاری بۆ تیروپشك لە سنووری سێ شارەوانی دەستیپێكردووە.
 بە وتەی پارێزگاری هەولێر، لە دوو هەفتەی داهاتوودا تیروپشك بۆ پارچە زەوییەكانی سنووری شارەوانییەكانی كەسنەزان، دارەتوو و بنەسڵاوە دەكرێ  و نزیكەی 16 هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن.
 ئەمە لە كاتێكدایە، ڕووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێك تەرخان دەكرێ 200 مەتر دووجایە دابەشكردنەكەش بەشێوەی تیروپشك و بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێ، سێ مەرجیش دیاریكراون كە بریتین لە: ساڵانی خزمەت، ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی نیشتەجێبوون.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو