ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا درێژكرایەوە

06.10.2025
جەماوەر نیوز
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە لەلایەن توركیاوە بۆ ماوەی سێ مانگی دیكە و تا 6ی كانونی دوەمی 2026 درێژكرایەوە.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، توركیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تـــــا 6ی كانونی دووەمی 2026 درێژكردەوە.
ئامژەی بەوەشكردوە، بڕیاری درێژكردنەوەكە لە ئاگاداری نامەیەكدا لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی توركیاوە ڕاگەیەندراوە و تا 6ی 1ی 2026 داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕوی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا درێژكراوەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، توركیا دەڵێت هۆكاری داخستنی وڵاتەكەی بەڕوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی "نیگەرانیی ئەمنییە."

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو