پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک دەست پێدەکاتەوە

07.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کارا دەکرێتەوە، لەم قۆناغە داهاتوو هاووڵاتییان جگە لە خۆتۆمارکردن دەتوانن چەند مامەڵەیەکی دیکە لەنێو ئەپڵیکەیشنەکە ئەنجام بدەن.

بەهۆی پڕنەکردنەوەی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی 700 هەزار کەس بەشە ئارد و خۆراکی چەند مانگێکیان بڕاوە و وەریان نەگرتووە، چاوەڕێن فۆڕمەکە کارابکرێتەوە و بەشەخۆراک وەرگرن.

 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی؛ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "تیمێکی تەکنیکی لە بەغداوە هاتوون و چەند ڕۆژێکە ڕاهێنان بە تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەکەن، پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان تۆماربکەن."

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو