پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت

07.10.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر ئاشكرای دەكات، لەماوەی مانگێك بۆ مانگێك و نیوی دیكە، پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت و كێشەی كەم ئاوی هەولێر كۆتایی دێت.
ئەندازیار هێمن نەزیف بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: سەدا 95ـی كارەكانی پرۆژەكە جێبەجێكراون، ئەوەی ماوە، لەماوەی مانگێك بۆ مانگ و نیوێكی دیكە، پرۆژەكە كۆتایی دێت و ئاو دەگاتە هەموو ئەو گەڕەكانەی چەندین ساڵ بوو كێشەی كەمئاویان هەبوو، بەمەش كێشەی كەمئاوی لە هەولێر كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هێلەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا تاقیان كردەوە كە هێلی دووەمی پرۆژەكە بوو، دەكەوێتە لای چەپی ناو بازنەی شەقامی 120 مەتری، توانایی هەییە7 هەزار مەتر سێجا ئاو لە كاتژمێرێكدا بگوازێتەوە.
سەبارەت بەو گەڕەكانەی تا ئێستا ئاوی پرۆژەی فریاگوزاری خێرایان پێنەگەیشتووە، ئەندازیار هێمن نەزیف رایگەیاند، یەك بەستنەوەی هێڵە ناوخۆییەكانی عەنكاوە ماوە كە لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەویش تەواو دەبێت و دەتوانن سودمەند بن لە پرۆژەكە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو